لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهسەرلە بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە ڕێكەوتی ١٦/٣/٢٠٢٠، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە خۆپارێزیەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی كرد.
رایده‌گه‌یه‌نن ، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی مەرزەكە، بە وردی باسی جوڵەی بازرگانی و پابەندبوونی تەواو بە ڕێنماییەکان و ڕێككارەكانی ڕێگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وەزیری دارایی و ئابووری لە نزیکەوە بە دواداچوونی کرد بۆ کەم و کوری و پێداویستیەکانی مەرزەکە، بەڵینی هەموو پشتیوانیەکی پێدان بۆ ئەوەی بتوانن تاكو بەرزترین ئاست خۆپارێزیەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا پەیرەو بكەن.
له‌سه‌ر سهردانیهكهى بۆ مه‌رزه‌كه وەزیری دارایی و ئابووری به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ڕاگەیاند: ئامانج لە سەردانەكەی بۆ مەرزی پەرویزخان لە نزیكەوە بینینی جێبەجێكردنی ڕێوشوێنانەكانی خۆپارێزییە كە لە مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان گیراونەتەبەر و ڕاشیگەیاند ئەولەویەتی ئێمە لە ئێستادا تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیانە لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گوتیشی: بەوردی چاودێری بارودۆخەكەمان كردووە، هەموو ئەوانەی سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی دەكەن، ڕێككاری زۆر توند بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.