هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له تویته‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: به دیارییكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی به‌هێز و دینامیكی له پرۆسه‌ی سیاسی و بوونی ئه‌زموونی كارگێڕی و كرده‌یی له ده‌وڵه‌ت و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و زانینی له بواری ئابووری و به ڕێككه‌وتنی سیاسی و نیشتمانی، ده‌توانرێ پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێ و ئه‌و دۆخه قورسه تێپه‌ڕێنرێ، بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و خاڵانه‌یش ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و پێویسته 30 ڕۆژی تر به‌فیڕۆ بده‌ین.
ئه‌و قسانه‌ی هۆشیار زێباری له كاتێكدایه كه لایه‌نه شیعه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سیان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ناونانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ڕاده‌ستی سه‌رۆككۆماری عێراقی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا دۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و دانوستاندنه‌كان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.