Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 01:12

سەندیکای پزیشکان: بۆ هەر حاڵەتێکی پزیشکی هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م تیمانه‌وه‌ بکه‌ن

له‌ 2 كاتى جیاوازدا په‌یوه‌ندی به‌تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەستهەڵاتی داوە بە لقەکانی سەندیکای پزیشکان بۆ گرتنە بەری هەر ڕێکارێک بە پێی پێویستی بارودۆخی پارێزگاکانی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ـ۱۹)
لەم سۆنگەیەوە ڕۆژانە لەخزمەتی ئێوەدایە بۆ هەر حاڵەتێکی پزیشکی کە پێویستی بە ڕاوێژ هەبێت لەگەڵ پزیشکی
پسپۆردا . تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە لەکاتی پێویستدا.
ژمارە تەلەفۆنەکانی
07504761000 بەیانیان
07504024041 ئێواران
07504650816 ئێواران

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى سه‌ندیكای پزیشكان لقی هه‌ولێر

پڕۆژەی کۆڵ سەنتەری سەندیکای پزیشکان

هاوڵاتیانی خۆشەویست:
هەمووان ئاگادارن بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە مەبەستی خۆپارێزی و پارێزگاری کردن لە تەندروستی هاوڵاتیان، تەواوی نۆرینگەی پزیشکانی پسپۆڕ داخراون.
پزیشکان هەمیشە ئامادەی خزمەتکردنی نەخۆشن، بۆیە لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان ڕایدەگەیەنێت کە هێڵی گەرمی پەیوەندی کردن دادەنێت تاکو هاوڵاتیان و چارەخوازان لە کاتی هەبوونی پرسیاری پزیشکی زۆر پێویست، پەیوەندی بکەن تاکو پزیشکی پسپۆڕ وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە.

تێبینی(چارەسەرکردنی نەخۆشی لە ڕێگەی پەیوەندی مۆبایلەوە کارێکی زانستی نیە، بەڵام ئەم کارە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیاری زۆر پێویست و لە ناکاو بەکاردێت)

کاتەکانی پەیوەندی کردن:
کاتژمێر۱۰ بۆ ۱۲ ی بەیانی لە ڕێگەی ژمارەی 07504761000
دوای نیوەڕۆ کاتژمێر ۲ بۆ ٤ لە ڕێگەی ژمارە ‌07504650816
‌ 07504024041

سەندیکای پزیشکانی کوردستان
لقی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.