Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 01:12

یاساناسێک: بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤایرۆس به‌ئه‌نقه‌ست تاوانه‌

یاساناسێك بزانێت ڤایرۆسى پێیه‌ به‌ڵام رێوشوێنى ته‌ندروستى نه‌گرێته‌ به‌ر سزای یاسایی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


عه‌لی سه‌لیم به‌گ قوتابی دكتۆرا لە یاساو تاوانناسی لەژێر ڕۆشنایی ڕێسای (جهل القانون لا يكون عذرا في ارتكاب ممنوع )واتە نەزانین لە یاسادا نیە ، بەڵكو دەبێت بیزانی ، بابه‌تێكی تایبه‌ت بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نووسیووه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  سەرنجتان ڕادەكێشم بۆ هەڵوێستی یاسای سزادانی  عێراقی كە باری تونكەرو سزای قورسی داناوه دەرهەق بە تاوانی بڵاوكردنەوەی ڤایرۆس یان هەر نەخۆشیەك ببێته هۆی مردن یان 
مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك
پاڵپشت بە ماددەكانی( ٤٠٥_٤٠٦_٤۱٠_۳٦۸ )لەیاسای سزادانی عێراقی ژماره (۱۱۱)ی ساڵی(۱۹٦۹)
۱ـ هەر كەسێك هۆكاربیێت بە پێدانی ماددەی زیان بەخش هەرچەند مەبەستی كوشتنیش نەبێت بەڵام مردنی لێبكەوێتەوە ئەوا سزاكەی بریتی دەبێت  بە زیندانی كردن زیاتر نەبێت لە (۱٥)ساڵ.
۲ـ  سزای تاوانبار قورستر دەبێت ئەگەر بێت و پێشوەختە ئامادەكاری و پلان و بەرنامەڕێژی بۆ تاوانەكە كردبێت ئەوا سزاكەی بەرز دەبێتە بۆ لەسێدارەدان ئەمەش پاڵپشت بە مادەی (٤٠٦ بڕگەی ۱/ أ )بە تایبەت لەپێدانی مادە زیان بەخشەكان كە مەبەستی (هەر مادەیەك لەكاتی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو جەستە بەهۆی كاریگەری فیسۆلۆجی و كیمیاوی ببێتە هۆی تێكچوونی باری تەندروستی بە شێوەیەکی توند یان درێژ  كە بە مردن كۆتایی بێت)
۳ـ   ئەگەر هاتوو كردەوەکە لە ئەنجامی اهمالی ( بێ احتیاط)ى ڕویدا ئەوا بە تاوانی (القتل الخطأ)كوشتنی بەهەڵەی لەسەر جێبەجێ دەكرێت، لەبەر ئەوەی ئەنجامەكەی خەتەرناكە و پێشبینی كراوه ئەوا سزاكەی باری توندكەری دەبێت.
٤ـ لەبەر ئەوەی گشت هاوڵاتیان زانینیان هەیە بەوەی كە ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە ، بۆ یە ممكنه كردەوەی تۆمەتبار بە چاوی كردەوەیەكی ئەنقەست سەیر بكرێت،كە ئەمەش دەبێتە هۆی توندكردنی سزا لەسەری.
٥ـ بۆ ئەوەی بەرپرسیار نەبیت بەرامبەر بە یاسا  پێویستە لەسەرت هەركاتێك زانیت بەركەوتەت هەبووه لەگەڵ تووش بووی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە یاخود هەستت بە نیشانەكانی ئەم ڤایرۆسە كرد ، بەزوترین كات خۆت تسلیمی تیمەكانی پزیشكی بكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.