Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 02:05

ئێران.. ژماره‌ى تووشبووان به‌ کۆڕۆنا گه‌یشته‌ 13938 کەس

724 كەسیش بوونەتە قوربانی
کوردستان TV
100%


ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوبە COVID19 لەسەرتاسەری جیهان 170 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەشی دوای تووشبوون بە ڤایرۆسە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 77840 كەس.


بەپێی نوێترین ئاماری ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتۆتە 170787 كەس و ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە 6529 قوربانی.

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەچین گەیشتۆتە 80860 كەس و ژمارەی قوربانیان 3213 كەسە و ئیتاڵیا بۆتە دووەم وڵاتی زەرەرمەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 24747 كەس و 1809 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات لەئێران 13938 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 724 كەسیش بوونەتە قوربانی و لەكۆریای باشوور 8236 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و 79 كەس بوونەتە قوربانی.

لەئیسپانیا 7988 كەس تووشبوون و 294 قوربانی هەیە و لەئەڵمانیا 6546 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 13 كەس بوونەتە قوربانی و لەفەرەنسا 5437 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 127 كەس بوونەتە قوربانی و لەئەمریكا 3805 تووشبوو و 69 قوربانی تۆماركراوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
 تەندروستی سلێمانی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.