دوو به‌رهه‌می نوێی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ نووسه‌ر، شاعیر و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد له‌ژێر ناونیشانی "دیدار له‌باره‌ی شیعر و ڕۆژنامه‌نووسی" و "هونه‌ری كۆلاژ، مێژوو... ته‌كنیك.. ئه‌زموون (ئاماژه‌یه‌ك بۆ كێڵگه‌یه‌كی ورشه‌دار) چاپ و بڵاو كرانه‌وه.
نووسه‌رو شاعیر و هونه‌رمه‌ند، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ دوو كتێبی نوێی بڵاو كرده‌وه كتێبی یه‌كه‌م له ژێر ناوی " دیدار له‌باره‌ی شیعر و ڕۆژنامه‌نووسی"، له‌دووتوێی ٤١٤ لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه و به‌رگ و كاری كۆمپیۆته‌ری له‌لایه‌ن "كاروان محه‌مه‌د سینۆ"وه جێبه‌جێ كراوه.
كتێبی دووه‌م به‌ناوی " هونه‌ری كۆلاژ، مێژوو... ته‌كنیك.. ئه‌زموون" له دووتوێی 433 لاپه‌ڕه و ئه‌مساڵ (2020) له هه‌رێمی كوردستان چاپ كراوه و كاری به‌رگ و ده‌رهێنانی هونه‌ری نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ بۆ خۆی كاری بۆ كراوه..
كتێبی " دیدار له‌باره‌ی شیعر و ڕۆژنامه‌نووسی" كۆمه‌ڵێك له‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنانه‌ی نووسه‌ره كه له‌باره‌ی شیعر و ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه له قۆناغه جیاجیاكانی ژیانیدا له‌گه‌ڵیان ساز كردووه و ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به شیعر و ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی ده‌ربڕیوه.
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ،له پێشه‌كیی ئه‌م كتێبه‌دا نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆ كراونه‌ته‌وه چه‌ند دیدارێكی ڕۆژنامه‌نووسین له كاتی جیاجیادا به داوای ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی (له شوێنی خۆیاندا ئاماژه به ژماره و ڕۆژی ده‌رچوونیان دراوه) له‌گه‌ڵم كراون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"زاده‌ی وه‌ختی خۆیانن، كیرڤی بۆچوونه‌كانمن له‌وه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و مه‌سه‌لانه‌ی له پرسیاره‌كاندا ورووژێنراون".
له كتێبی"هونه‌ری كۆلاژ، مێژوو... ته‌كنیك.. ئه‌زموون (ئاماژه‌یه‌ك بۆ كێڵگه‌یه‌كی ورشه‌دار) ڕوانگه و بۆچوونه‌كانی نووسه‌ره له‌باره‌ی هونه‌ری كۆلاژ، نیگاركیشان و شێوه‌كاریم هاوكات باسی ئه‌زموونی خۆی له بواری هونه‌ری كۆلاژ و وێنه‌كیشان و كاره هونه‌رییه‌كانی و پێشانگه و چالاكییه‌كانی له‌م بواره‌دا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.