Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 17:54

پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوەو ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە  

لە ھەرێمی کوردستان ٣٤ تووشبوو تۆمار کراون
کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دوای چارەسەری پزیشکی، بە تەواوی چاک بوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ڕایگەیاند "دوای ئەوەی پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە سلێمانی، لە سەنتەری کۆرۆنا چارەسەریان وەرگرت، بە تەواوی چاک بوونەوە، ئەمڕۆ گەڕانەوە ماڵەكانیان و ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێدەكەنەوە".

ئەمەش لە كاتێكدایە كە چەند مانگێكە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا بڵاو بووەتەوە، لە ھەرێمی کوردستانیش ٣٤ تووشبوو تۆمار کراون، تا ئێستا نۆ تووشبوو بە ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و یەك ھاووڵاتییش گیانی لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.