وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە، بەڵام ئێستا چاوەڕێی پشکنینەکانی کۆتایی ئەو کەسانە دەکەن و پەلە لە ڕەوانەکردنەوەیان بۆ ماڵەوە ناکەنەوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دهۆك رایگەیاند، لە دهۆک و هەموو هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی باش گیراوەتە بەر، خۆشبەختانە تائێستا هەرێمی کوردستان ئیجرائاتی باشی کردووە.
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی دوو جار بودجەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان کردووە، بودجەکە پاڵپشتییەکی گەورەبوو و جێگەی خۆی گرتووە، بۆ ئەمەش سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەم. ئەوەشی ئاشکرا دەکەم کە دووەمین بڕیاری خەرجکردنی بودجەیەک بۆ فریاگوزاریی خێرا لەم دواییە دەرکراوە و هێشتا پارەکە بە تەواوی خەرج نەکراوە.
وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد کە ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا ٣٥ تووشبووی کۆرۆنا هەن کە چوار حاڵەت بە تەواوی چاکبوونەتەوە، هەندێک حاڵەتی دیکەش لەم ڕۆژانە دەردەچێت و دوای ئەوەی دواپشکنینیان دەردەچێت، ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە، بەڵام ئێمە پەلە ناکەین لە رەوانەکردنەوەیان تا دڵنیادەبینەوە لەوەی ڤایرۆسەکە لە لەشیاندا نەماوە.
وتیشى" بەداخەوە یەکێک لە تووشبووەکانی کۆرۆناش گیانی لەدەست داوە، ئەوانەی دیکە باری تەندروستییان جێگیرە. تەنیا یەک حاڵەتیان لەژێر چاودێریی چڕی پزیشک دایە کە ئافرەتێکی دووگیانەو ئومێدمان هەیە ئەویش باش ببێت.
له لایهكى ترهوه ههر له دهۆك وهزیرى تهندروستى له پرێس كۆنفرانسێكدا لهگهل فهرهاد ئهتروشى پارێزگارى دهۆك رایگهیاند" پێویسته به ووردى چاودێرى رهوشى هاتوچۆى هاولاتیان له كهمپهكان بكرێت و پێویسته هاولاتیان گرنگى تهواو به رێنمایهكانى تهندروستى بدهن.
وتیشى" له پارێزگاى دهۆك هیچ حالهتێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمارنهكراوه.
پێشتر هیڤیدار ئهحمهد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 6.2 ملیار دیناری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) تەرخانکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.