ئەمڕۆ دووشەممە کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 70 قەرەوێڵەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەستی پێکرد، پارێزگاری هەولێریش رایگهیاند" ئەمڕۆ دەست بە پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 70 قەرەوێڵەیی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری هەولێر کرا، سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخراو و کۆمپانیا و سەرمایەدارانەی كرد کە بۆ دروستکردن و بنیاتنانی ئەم نەخۆشخانەیە دەستپێشخەرییان كردووە.
پارێزگار خەڵکی شاری هەولێری دڵنیا كردەوە، پەنا بەخوا بارودۆخەکە لەوە زیاتر تێناپەڕێ، ئەگەر خوانەخواستە زیاتریش بوو، ئەوا هیچ نیگەران نەبن، ئەوان هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە.
پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند "دوای ڕاگەیاندنی هێڵی گەرم بۆ کۆمەک کردن و یارمەتیدانی هەژار و کەم دەرامەتان بە ژمارەی (07502061515) لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕێوشوێنی تایبەتیان گرتووەتەبەر، تکاشی كرد تەنها ئەو هاووڵاتییانەی زۆر پێویستیان بە هاوکاری و کۆمەک هەیە، پەیوەندی بکەن.
پارێزگاری هەولێر نەخۆشخانەی ئیماراتیشی بەسەر کردەوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر تایبەت کراوە بە نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.