كیم تورا سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ئیزابێل دیاز ئایۆسۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید، ئه‌مڕۆ تووشبوونی خۆیان به كۆرۆنا راگه‌یاند.
كیم تورا، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له كه‌ره‌نتین ده‌مێنێته‌وه و خۆی له خه‌ڵك دابڕیوه و كاته‌كانی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌ت به‌سه‌ر ده‌بات.
هاوكات، سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید، له تویتێكدا رایگه‌یاند، تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕی ئه‌و دوژمنه نه‌بینراوه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا رایگه‌یاند، له (24) كاتژمێری رابردوودا (297) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.