سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له روونكردنهوهیهكدا لهبارهى سهردانى سهرۆكى پهرلهمان بۆ ئهوروپا رایگهیاند" ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان دواى گهرانهوهى بۆ ههرێمى كوردستان، له مالهوه خۆى كهرهنتینه دهكات، كه ئهمهش دهقهكهیهتى:
ڕوونکردنەوەیەک لە سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:-
دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە بەڕێز د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان، لەکاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات، ڕازی نەبووە ڕێوشوێنی پزیشکی بڕیارلێدراوی بۆ ئەنجام بدرێت، جگە لەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارانە ڕەتدەکەینەوە، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کە راستیەکەی بەم شێوەیە بووە:ـ
(دوای سەفەرێکی بەڕێزیان بۆ هۆڵەندا بۆ ماوەی تەنها سێ رۆژ، لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان و لە بەشی (VIP) فڕۆکەخانە چاوەڕێی تیمی پزیشکیان کردووە و دوای هاتنی تیمەکە و پشکنینی بەڕێزیان و لەدوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووەو بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی ڕێوشوێنە تەندروستیەکانیانى ڕەت نەکردووەتەوە ، بەڵکو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە، وەك پابەند بوون بە ڕێنمایە تەندروستیەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات و ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە ڕێپێدراوە).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.