Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 11:55

ده‌رمانى دژە ڤایروس له‌ناو یه‌که‌و باره‌گاى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕشێنرێت

سێ تیمى ڕشاندنى ده‌رمان له‌ هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك هه‌ن
کوردستان TV
100%

رائد ئیسلام فەرماندەی سریەی بەرگری کیمیاوی وەزارەتی پێشمەرگە، رایگه‌یاند" لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ھەستاین بە دروست کردنی سێ تیمی رشاندنی دەرمانی دژە ڤایروس لە شاره‌كانى سلێمانی و دھۆک و ھەولێر.

وتیشى" ھەر تیمێک بە سەرپەرشتی دوو ئەفسەر بووه‌و لە دوێنێ تیمی ھەولێر دەست بەکارەکانی خۆی کردو ھەستان بە رشاندنی بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە و بارەگای یەکەی ھەشتا و چەندین بەرێوەبەرایەتی و بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە.

دوای نیوەڕۆى ئەمرۆش  ھەردوو تیمی سلێمانی و دھۆک دەست بەکاربوون و لە سبەینێوە ھەرسێ تیمەکە بەردەوام دەبن بۆ رشاندنی گشت بارەگا و رەبایەکانی ھێزی بێشمەرگە. ھەر کاتێ بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە تەواو بوون ئێمە ئامادەین ھاوکاری تیمەکانی پزیشکی و وەزارەتی ناوخۆ بکەین و ھەستین بە رشاندنی داموده‌زگاو قوتابخانە و شوێنه‌كانى ترى پێویست. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.