زۆر جار كۆمپانیا جۆراوجۆره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، سوود له نازناوی كه‌سایه‌تییه هونه‌ری و وه‌رزشییه‌كان وه‌ربگرن، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی قازانجی ماددی، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، هه‌ندێك جار بۆ ئه‌وكاره ڕه‌زامه‌ندی كه‌سه‌كان وه‌رناگرن.
به‌م دواییه كۆمپانیای (پرۆمۆبۆت)ی رووسی كه تایبه‌ته به درووستكردنه ڕۆبۆت، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی (ئارنۆڵد شوارزنیگه‌ر)ی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و حاكمی پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، له فیلمی (تیرمیناتۆر) كه له چه‌ند به‌شێك پێك هاتووه و، یه‌كێك بووه له فیلمه پڕ بینه‌ره‌كان، كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ناوبانگی وه‌ربگرن و زۆرترین ژماره‌ی ڕۆبۆت بفرۆشێت، هه‌ستاوه به به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆتێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ئارنۆڵد.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئارنۆڵد له‌م ههنكاوهی كۆمپانیای ناوبراو بێده‌نگ نه‌بوو، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ناو و وێنه‌ی ئه‌و سكاڵایه‌كی یاسایی دژی كۆمپانیاكه بۆ داداگا به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها مارتی سینگری پارێزه‌ری ئارنۆڵد داوای له كۆمپانیاكه كردووه كه نمایشكردنی ئه‌و ڕۆبۆته ڕابگرن، تا ئه‌و كاته له‌گه‌ڵی ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنێك.

دوای داواكاریی پارێزه‌ره‌كه‌ی ئارنۆڵد نمایشكردنی ڕۆبۆته‌كه له لاس ڤیگاس ڕاگیرا، به‌ڵام دواتر له مانگی شوبات و له میانه‌ی پێشانگای نیویۆرك بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان دووباره هه‌ستان به نمایشكردنه‌وه‌ی ڕۆبۆتی ئارنۆڵد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.