سه‌رۆك بارزانى به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی خاتوو "مریه‌م قازی" برۆسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماله‌ى پێشه‌وا "قازی محه‌مه‌د" ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش دهقهكهیهیهتى:-
بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی "مریه‌م خانمی قازی":-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بنەماڵەی بەڕێزی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مریه‌م خانمی قازی، كچی پێشه‌وای نه‌مر و هاوسه‌ری به‌ڕێز سه‌ردار به‌گی جاف - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە ئێوەی بەڕێز و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی مریه‌م خانم بخاتە بەر ڕه‌حمه‌تی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هه‌موو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
١٦ـی ٣ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.