له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی رێگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران، مه‌زارگه‌ی فاتمه مه‌عسومه و مزگه‌وتی جه‌مكاران له شاری قوم و مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا له شاری مه‌شهه‌د به رووی سه‌ردانكه‌راندا داخران.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداری مه‌زارگه‌ی فاتمه مه‌عسومه و مزگه‌وتی جه‌مكاران له پارێزگای قوم له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی رێگرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڕیاریانداوه ئه‌و شوێنانه به رووی سه‌ردانكه‌راندا داخرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاند سه‌ردانیكردنی مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا له شاری مه‌شهه‌دی ناوه‌ندی پارێزگای ره‌زه‌وی خوراسانی داخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.