Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:53

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌ هاوه‌نێک هاووڵاتییەک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ سەرپێڵی زەهاو
کوردستان TV
#7
100%

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کلێنەی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”کەیوان ئەعزەمی“ تەمەن 37 ساڵ کە بە هۆی تەقینەوەی گولـلە هاوەنێکى بە جێماوی شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێراق بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی 3 مانگی ڕابردوودا 3 هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین و گولـله‌ هاوەنى بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق گیانیان لە دەست داوە و 4 کەسی دیکە بریندار و یان کەم ئەندام بوون.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.