به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی بی بی سی ،هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌بنكه‌ی قائیم و دوو بنكه‌ی دیكه له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
بڕیاری كشانه‌وه‌كه له‌كۆی 8 بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق سێ بنكه ده‌گرێته‌وه.
دوای زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان و عێراق و ئێران، ئه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئاماده‌بوونی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌عێراق كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بی بی سی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌رێوره‌سمێكدا له‌قائیم ئه‌مریكا به‌فه‌رمی پێدوایستی سه‌ربازی راده‌ستی سوپای عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاسایشی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ سنووری سوریا بپارێزن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.