وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له قه‌ته‌ر راگه‌یاند كه له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپارێزی له جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، بڕیاردرا نوێژه‌كانی هه‌ینی و به‌كۆمه‌ڵ له‌و وڵاته هه‌ڵپه‌سێردرێن و مزگه‌وته‌كانیش دابخرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ خۆپارێزی له جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) و پاراستنی گیانی نوێژخوێنان و كۆمه‌ڵگا دراوه.
باس له‌وه‌یشكراوه كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به رووی نوێژخوێناندا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
دوێنێ دووشه‌ممه ٣٨ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له قه‌ته‌ر تۆماركرا و به‌وه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته گه‌یشته ٤٣٩ كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.