چاو لی جیان، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند به‌ڵگه هه‌یه كه ده‌یسله‌مێنێت ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌چین بڵاوكردۆته‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت: به‌ڵگه هه‌یه كه ده‌یسله‌مێنێت ڤایرۆسی كۆڤید 19 له‌لایه‌ن بریكاره ئه‌مریكییه‌كان له‌ساڵی 2015 دروستكرابێت.
شایانی باسه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌هه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه به چینی داوه، به‌ڵام شاره‌زایانی چین له ئه‌رشیفی وتارێكی بڵاوكراوه كه له ساڵی 2015 له گۆڤاریNature Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه ، ئاشكرایان كردووه كه بریكاره‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا توانیوایانه ڤایرۆسێكی نوێ بدۆزنه‌وه و راسته‌خۆ كار ده‌كاته سه‌ر مرۆڤ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.