Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:53

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌ ڕووی گه‌شتیارانی هه‌رێمی کوردستان داخرا

بۆ زیاتر گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%

کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو دوا وادە بوو بۆ گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانەی هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتی ئێران مابوونەوە و تا ئێستا نەگەڕابوونەوە هەرێمی کوردستان.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو، سنوور بەڕووی گەڕانەوەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان داخرا، کە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانن، ئەمەش بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە ئێستا لە ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو تەشەنەی کردووە.

هاوکات سەنگەر رەحمان، بەرپرسی لێژنەی تەندروستی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆڕۆنا لە سنووری حاجی ئۆمەران بۆ کوردستان تیڤی رایگەیاند: لەو کاتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا گەشتیارانی گەڕاوە لە سنووری ئێران کەرەنتین بکرێن و بخرێنە ژێر چاودێری، تا کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو هەزار و 163 گەشتیاری هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران گەڕاونەتەوە و لەلایەن لێژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تەندروستی چۆمان و بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان پشکنینیان بۆ کراوەو ڕەوانەی بنکەکانی پارێزبەندی کراون بۆ ئەوەی 14 ڕۆژ لەژێر چاودێری تەندروستی دا بن.

ڕاشیگەیاند: ئێستا هاتنی گەشتیاران لە کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەیە بەپێی بڕیاری حکوومەتی هەرێم، تا ڕێکەوتی 1_4_2020، تەنها ڕێگە بەو گەشتیارە ئێرانییانە دەدرێت کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتییان بڕیاریدا تا ڕێکەوتی 1_4_2020 لە هەرسێ دەروازەی سنووری پەروێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمەران هاتنەوەی گەشتیاران لە کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغە بکات.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.