Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:53

76 ئۆتۆمبێل و 83 ساڵیانە و مۆڵەت لە هەولێر دەستیان بەسەرداگیرا

بەهۆی سەرپێچی لە بڕیار و ڕێنماییەکان
کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی 16-3-2020، بەهۆی شکاندنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆ و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان (76) ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەرداگیرا و زیاتر لە (83) ساڵیانە و موڵەت لە ئۆتۆمبێلی دیکە وەرگیرا و نزیکەی (672) ئۆتومبێلیش سزایی ئێس ئێم ئێس دران.

سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێڵانەی دەستیان بەسەر داگیراوە و ئەوانەشی ساڵیانە و مۆڵەتیان لێوەرگیراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، سزا و ڕێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

پارێزگای هەولێر دووبارە ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی سەنتەری شاری هەولێر دەکاتەوە کە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان دەرنەچن و سەرپێچی لە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ نەکەن، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمۆبیڵەکەی بێتە دەرەوە دووچاری سزا و ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمۆبیڵەکەشی دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020/3/17

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.