Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 12:13

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق 21 حاڵه‌تی دیکه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای راگه‌یاند

كۆی تووشبووان گه‌یشه‌ 154 كه‌س
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌  ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌پارێزگاكانی به‌غداو به‌سره‌و كه‌ربه‌لاو واست راگه‌یاند و كۆی تووشبووانیش گه‌یشه‌ 154 كه‌س و كه‌له‌نێوانیاندا 11 حاڵه‌تی مردنی تێدایه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له‌ تاقیگه‌كانمان پشكنین بۆ 96 كه‌س كراوه‌و 21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌..

15 حاڵه‌ت له‌ رسافه‌، 2 حاڵه‌تیش له‌ شاری پزیشكی، حاڵه‌تێك له‌به‌سره‌ و 3 حاڵه‌تیش له‌كه‌ربه‌لا، كه‌سێكیش له‌ واست گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.