Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 09:54

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم: هه‌ر شۆفێرێک پێشێلی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بکات به‌بڕی 100 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت

ئه‌گه‌ر دووباره‌شی بكاته‌وه‌ 300 هه‌زار دینار غرامه‌ ده‌كرێت و ئۆتۆمبییله‌كه‌شی ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ  سێشه‌ممه‌ 17/3/2020 وه‌زاۆه‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد، به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ش هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات له‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت و به‌ ئۆتۆمبیل هاتووچۆ بكات به‌ بڕی 100 هه‌زار دیناری عێراقی سزا ده‌درێت.

هه‌روه‌ها له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ جاری دووه‌م سه‌رپێچی كرد ئه‌وا به‌ بڕی 300 هه‌زار دیناری عێراقی سزا ده‌درێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ كاری پێده‌كرێت. 

 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.