Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 17:02

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى کاکه‌‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو کرد

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری ناسراو كاك حه‌مه‌ى كاكه‌‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو ده‌كات و هاوخه‌میى خۆى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان گه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/3/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عارف ته‌یفوور، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ى كه‌سایه‌تیى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و تێكۆشه‌رى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى كاكه‌‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو كرد و هاوخه‌میى خۆى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان گه‌یاند.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز عارف ته‌یفوور سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.