Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 17:03

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی حه‌مه‌‌ڕه‌زا سه‌رگه‌ڵوویی ده‌کات

خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی حه‌مه‌‌ڕه‌زا سه‌رگه‌ڵوویی ده‌كات، رایگه‌یاند: خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی حه‌مه‌‌ڕه‌زا سه‌رگه‌ڵوویی

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ و كادیری ماندوویینه‌ناس و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، خوالێخۆشبوو حه‌مه‌‌ڕه‌زای سه‌رگه‌ڵوومان پێ گەییشت.

خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاکە حه‌مه‌ڕه‌زا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون

مه‌سعود بارزانی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.