Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

ئێران 85 هەزار بەندکراوی ئازاد کرد

ژماره‌یه‌ك بەندکراوی سیاسیش بوونیان هه‌یه‌
کوردستان TV
#11
100%


ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بەشێوەیەکی کاتی نزیکەی هه‌شتا وپێنج هەزار بەندکراوی ئازاد کرد کە لەنێوانیاندا بەندکراوی سیاسی هەن.

ئاژانسی هەواڵیی "رۆیتەرز" لە زاری گوتەبێژی دادگای ئێرانی گواستەوە و رایگەیاند، لەچوارچێوەی رێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "کۆڕۆنا"، ئێران بەشێوەیەکی کاتی نزیکەی هه‌شتا وپێنج هەزار بەندکراوی ئازاد کرد کە لەنێوانیاندا ژماره‌یه‌ك بەندکراوی سیاسیش بوونیان هه‌یه‌.

غولام حوسێن ئیسماعیلی، راشیگه‌یاند كه‌ نزیکەی په‌نجا له‌ سه‌دای ئازادکراوەکان بەندکراوی سیاسیین كه‌ بەهۆکاری ئەمنی زیندانی كراون. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئیستادا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەندیخانەکان رێوشوێنی پێشوەختەیان گرتووەتەبەر.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.