لەپێناو پاراستنی ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و هاتنی هاووڵاتیان بەرێگای قاچاغ لە دەروازە سنوری و نافەرمیەكان بۆ نێو هەرێمی كوردستان ئاسایشی سیدەکان دڵینیان دهدات.
چەتۆ عبدوڵلا بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان، دڵنیای دەدات کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە شێوەی نایاسای و بەو ڕێگا سنوری و نافەرمیانە بێته ناو هەرێمی کوردستان و رایگهیاند: هێزه ئهمنیهكان لە هەوڵ و ماندوبوونەكان بهردهوام دهبین بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان.
گوتیشی: هێزەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی یەكەی پاسەوانانی سنور و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بنكەكانی پۆلیس لە ئامادە باشی تەواو و چاوکراوەن لە هەر جولەیەکی نامۆ و هاتنی خەڵكی بەڕێگای قاچاغ لەسەر سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەل هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران كە چەند رێگاو دەروازەیەكی نافەرمی لە سنوری سیدەکان لەنیوان هەرێمی كوردستان و هەردوو وڵاتی ئێران و توركیا هەن .
چەتۆ عبدوڵلا بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان ئاماژەی بەوەكرد كە توانیویانە لەپلانەكانیان سەركەوتووبن و تائێستا ڕێگایان نەداوە هیچ كەس لەو ڕێگایانەو دەربازی نێوخەڵك و ئاوایەكان ببێت، ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە كە دەگوترێیت هاووڵاتیانی قاچاغ لەئێرانەوە بەبێ ڕێگری كردن و بەئاسانی دەتوانن بەڕێگاكانی ئەو ناوچەیە بهێنە نێوهەرێمی كوردستان و ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان گوتی: جگە لهو (9) هاووڵاتیەی كە خەڵكی سیدەكان بوون و هەفتەی راِبردوو بەڕێگای قاچاغ لە سنوری خنێرەو لۆڵان کە گومان دەکرێت هاتوچۆی ئێرانیان کردبێت و دەست بەسەر کراون و لەلایەن لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی و (5) هاووڵاتی ئێرانیش کە بەمەبەستی هێنان جەڵەب و بازرگانی بەئاژەڵ و مەڕوماڵات هەر بەو ڕێگایەوە هاتبوونە سەرسنورەكان ودواتر گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران و هیچ هاتووچۆو جولەیەكی دیكە لەسنورەكان هەستی پێنەكراوە و داواشیان لە هاووڵاتیان كرد بۆ ڕێگری لە هەرجولەو هەوڵێكی لەو شێوەیە هاوكاری دەزگا ئهمنیهكان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.