ئەمڕۆ سێ شه‌ممه بەهۆی كوتنە خوارەوەی چوار گوللـە هاوەنێك لە قەزای خورماتوو چوار هاوڵاتی برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا به هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی چوار گوله هاوه‌ن له گه‌ره‌کی ئیمام ئه‌حمه‌د له شارۆچکه‌ی خورماتوو به پێ ئاماره سه‌رتاییه‌کان چوار هاووڵاتی بریندار بوون.
یەکێک لە گوللـە هاوەنەکان لەسەر ڕێگای گشتی خورماتو - کەرکووک و ، یەکێکی دیکە لە ماڵی کەسایەتیەکی تورکمانی قەزاكە و ، گوللـە هاوەنێکی دیکەش ئاڕاستەی یاریگایەکی وەرزشی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.