بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سعودیە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا بە راگرتنی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكان.
ئهمرۆ سێ شهممه 2020/3/17 بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (عوكاز)ی سعودی، دەستەی گەورە زانایانی سعودیە كۆبوونەتەوە و بڕیارێكیان دەركردووە تایبەت بە ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ و نوێژی هەینی ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
دەستەی گەورە زانایانی سعودیە بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكان و تەنها لەكاتی نوێژەكاندا بانگ بدرێت، بەڵام ئەو بڕیارە هەردوو حەرەمی پیرۆز ناگرێتەوە.
له كۆبوونهوهكهدا وەزیری تەندروستی سعودیه ئامادهبووه ڕاپۆرتێكی لهبارهی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەش كردووه پێی راگهیاندوون كه ڤایرۆسهكه زۆر مهترسیداره و له قهرهباڵغی دهگوازرێتهوه.
تاکو ئێستا 133 کەس لە وڵاتی سعودییە تووشی کۆرۆنا بوون و شەش کەس لە تووشبووەکانیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.