بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گەشتە ئاسمانییە دەرەكی و ناوخۆییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی ئهم وڵات تاوەكو 24ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هاتووه، لە پێناو رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم بەشەكانی ناوخۆ و دەرەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە 17-3-2020 تاوەكو 24ی ئەم مانگە دهجێته بواری جێبهجێكردن.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە بڕیارەكانی لیژنەی دیوانیی تایبەت بە بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی تەندروستی و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق.
شایهنی وهبیرهێنانهوهیه، دوێنێ دووشهممه وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17/3/2020 ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆیی و دەرەوەدا دادەخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.