لە پارێزگای نەینەوا قەدەغەكردنی هاتوچۆ راگەیەندرا و له به‌یانی چوارشه‌ممه ده‌چێته بواری جێبەجێكردن.
لە چوارچێوەی چڕکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا راگەیاندووه لە سبەینێ چوارشەممەوە قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەسەر سنووری پارێزگاكەدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بە گوتەی پارێزگاری نەینەوا، قەدەغەكردنی هاتوچۆكە گشتییە و لە ڕۆژی چوارشەممەوە تا ڕۆژی دووشەممە ڕێگە بە هیچ جۆرە هاتنە دەرەوەیەكی هاووڵاتیان نادرێت، تەنها لە كاتی پێویستدا نەبێت.
نەجم جبووری ئاماژەی بەوە داوە كە ماركێتی گەڕەكەكان دەكرێنەوە، لەگەڵ نانەواخانەكان، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بۆ كڕینی پێداویستی ڕۆژانە، ڕوویان تێبكەن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌پارێزگاكانی به‌غداو به‌سره‌و كهربهلاو واست راگه‌یاند و كۆی تووشبووانیش گه‌یشه 154 كه‌س و كه له‌نێوانیاندا 11 حاڵه‌تی مردنی تێدایه و 32 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.