بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پاک و خاوێنی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکەی ئیداری شار، هەریەک لە گوشتگەی ناوەندی و عەلوەی سەوزە و میوەی هەولێری بەسەرکردەوە.
له راگهیهندراوێكی پارێزگای هەولێر هاتووه، دوای ئەوەی سەرجەم بەش و شوینەکانی کوشتگەی ناوەند و کۆگا و فرۆشیارانی نێو عەلوەی هەولێری بەسەرکردەوە، تەئکیدی زۆری لە پاک و خاوێنی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: بۆلەمەودوا بەدواداچوونی زیاترمان دەبێت بۆ ئەو شوێنانە و هەرکەس و خاوەن کۆگا و فرۆشیارێک پابەند نەبێت و پارێزگاری لە پاک و خاوێنی ئەو شوێنانە نەکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پارێزگاری هەولێر هەروەها ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەموومان وەک یەک تیم بۆ خۆپارێزی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیانی شارەکەمان لە روبەرووبوونەوە و ڕێگەگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شوێن و جێگەی کار و ماڵەکانمان پاک و خاوێن ڕابگرین و پابەندی سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردە تەندروستیەکان بین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.