بڕیارەكەی دەستەی فڕۆكەوانیی عێراق بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، چووە بواری جێبەجێكردنەوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکیدا هاتووه دوای بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقییه‌وه، له کاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوە، لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق چووە بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ڕیزپەڕی بۆ هەندێک گەشت کراوە و ئاشکرایکردووە، بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستییەكان و گوارى و و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی له چوارچێوه‌ی بهرگیریکردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تاوەکو 24ی 3ی 2020 دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.