Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 17:03

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داوایه‌ک ئاراسته‌ی راگه‌یه‌ندنه‌کان ده‌کات

بۆ سەرجەم میدیا بیستراو و بینراوەکان
کوردستان TV
#7
100%

 

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوه، داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م میدیا بیستراو و بینراوەکان ده‌كات.

لەسەروبەندی ئەم پەتا و نەخۆشییە جیهانییەدا کە هەموو دوونیای بەخۆوە سەقاڵ کردوە، کوردستانیش لەجەنگدایە بەرامبەر ئەم ڤایرۆسە، وەک دەزانن سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و دامو دەزگاکانی حکومەت و کەرتی تایبەتیش داخراون جگە لە دام و دەزگاكانی تەندروستی و ھێزەكانی ناوخۆ و لایەنی پەیوەندیدار، هاونیشتیمانیان بەگشتی لەماڵەوەن، بۆیە وێرای سوپاس گوزاریمان لە ھەول و ھاوكاریتان داواکارین لەبەرێزتان، وێرای هاوکاریکردنتان لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی حکومەت کە تایبەتن بەم پرسە، ھەروەھا پەیوەست بن بە پەیرەوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە بەپێی تواناو تایبەتمەندی کەناڵەکانتان.

یەکەم : پێشکەشکردنی بەرنامەو پڕۆگرامی بەسوود لەرووی دەروونییەوە بۆ کەمکردنەوەی ترس و دڵەراوکێ و فشاری دەروونی لای هاونیشتمانیان.

دووەم: پێشکەشکردنی پرۆگرامی زانستی و پەروەردەیی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەتی بۆ ئەو قۆناغانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارییان هەیە، لەژێر رۆشنایی سیاسەتەکانی هەردوو وەزارەتی (پەروەردەو فێرکردن) و  (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).

سێیەم:  پێشکەشکردنی بەرنامەی بەسوود تایبەت بەمنداڵان.
چوارەم: پێشکەشکردنی درامای بەسوودی خێزانی.

پێنجەم: پێشکەشکردنی بەرنامەو پرۆگرامی تەرفیهی و دڵخۆشکەر کە دژ نەبێت لەگەڵ بەها باڵاکانی کۆمەڵگەکەمان و بەئامانجی کەمکرنەوەی فشاری دەروونی.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوه

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.