Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 06:23

نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌که‌لی هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه‌

سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی كه‌له‌یه‌كێك له‌په‌یجه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ 


نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ لەلایەن نەخۆشێک  تۆمارکراوە بەم نەخۆشە بەرێزە و گشت نەخۆشانی شێرپەنجە وهاولاتییان رادەگەینین کەوا پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بی گوێ دانە مەترسیەکان لەرۆژانی پشوو و رۆژه سەختەکان بەردەوامن لەخزمەت کردنی نەخۆشانی شێرپەنجە


راشیده‌گه‌یه‌نن ،  کورتە ڤیدیۆیه‌كه‌  دەیسەلمێنیت کەوا سەرەرای پشوو  
نەخۆشێکی زۆر لەنەخۆشخانە هەیە  پزیشک وکارمەندانمان لەخزمەتی نەخۆشەکان دان ،  بەردەوامیش دەبین بۆ بەرچاو روونی هەموو لایەک  ئاماری تەنها  بۆ رۆژی 17 ى 3 ى 2020  به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ 

١- سەردان كردن (١٥٣ )نەخۆش کە (٣٦) نەخۆش تەنها بۆ ( متابعه‌ ) بوو.

٢- پێدانی چارەسەری کیمیاویی (١١٧) نه خوش

٣- پیدانی چارەسەر لە دەرمانخانە(١٣٥)نه خوش
          
٤- پشكنینى تاقیگە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) پشکنینی جۆراوجۆر

 له‌كۆتادا نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  ئاگاداری نەخۆشانی بەرێز دەکەینەوە کەوا نەخۆشخانەکەمان رۆژانە لە رێگای خشتەیەکی تایبەت پزیشک وکارمەندانمان جگە لە خشتەی ئیشکگری رۆژانە  بەردەوام دەبن لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەگوێرەی خشتەی چارەسەری نەخۆشەکان .

  ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئاگادارى هه موو لایه ك ده كه ین كه به هیچ جۆریك ئێمه سارد نابینه وه له خزمه ت كردن 


 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.