لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاوی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەشێكی تری پێداویستی خۆپارێزی بەسەر فەرمانبەرانی كەرەنتینەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری هەردوو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان دابەشكرا.
رایدهگهیهنن ، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و شاندێكی یاوەری سەردانی كەرەنتینەی كشتوكاڵی و كەرەنتینەی ڤێتێرنەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان كرد.
وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو ئاماژه بهوهش دهكات كه ئامانجی سەردانەكە گوێگرتن بوو لە كێشە و گرفتەكانی فەرمانبەران لەو دەروازەیە، هەروەها دابینكردنی پێداویستی خۆپارێزی بۆ فەرمانبەران.
ههروهها راشیدهگهیهنن ، دوای ئەوەی فەرمانبەران داوایان كرد چەند پێداویستیەكی خۆپارێزیان بۆ دابین بكرێت، راستەوخۆ لەسەر راسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەرێگەی بەڕێوەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پێداویستی خۆپارێزی بۆ فەرمانبەرانی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دابینكرا.
هەروەها بەشێكی تری پێداویستی خۆپارێزی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی بۆ كەرەنتینەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دابینكرا.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرەكان و فەرمانبەران دەكەم كە هەماهەنگی پێویستیان لەنێواندا هەیە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، پێداویستی خۆپارێزی دابینكراوە، لە هەر كەرەنتینەیەكی ڤێتێرنەری یا كشتوكاڵی پێداویستی خۆپارێزی پێویست بێت دابینی دەكەین.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.