Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 06:31

سلێمانی.. خۆبەخشەکان شەقامەکان بە دژە ڤایرۆس دەڕشێنن

بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شار لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە
کوردستان TV
100%


لە میانی هەڵمەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەمەبەستی پاککردنەوەی شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شار لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، چەندین تیمی خۆبەخش هاوشانی تیمەکانی شارەوانی و قایمقامیەت سەرقاڵی رشاندنی دەرمانی ڤێرکۆنن بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان و کۆڵانەکانی شار.

پسپۆری تەندروستی گشتیی، د.شاهۆ عوسمان مەحمود، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان سەرپەرشتی تیمێکی خۆبەخشیان کردووە لە پاککردنەوە و رشاندنی شەقامەکانی قەنات، پیرەمێرد، بازاڕی راپەڕین و چەند شەقامێکی دیکەی سلێمانیدا.

د.شاهۆ عوسمان مەحمود ئاشکرای کرد کە ئەو دەرمانەی شەقامەکانی پێدەڕشێنن، بۆ ماوەی حەوت رۆژ کاریگەری دەمێنێتەوە و دواتر تیمەکانیان دووبارە دەستدەکەنەوە بە رشاندنی شەقامەکان.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.