Erbil 38°C شەممە 20 ئەیلوول 05:19

چین: یه‌که‌مین ڤاکسینی دژه‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کرا و له‌ نه‌خۆشخانه‌کاندا تێستی پێ ده‌کرێت

ڤاكسینه‌كه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌و سه‌لامه‌تیشه‌
کوردستان TV
100%

له‌ چین ره‌زامه‌ندیی نیشاندرا له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیی پێكوته‌یه‌ک كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) په‌ره‌ی پێدراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی دەوڵەتی چین CCTV، پێكوته‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێك له‌ لێكۆڵه‌ران له‌ ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی پزیشكیی په‌ره‌ی پێدراوه‌، له‌رووی سه‌لامه‌تیی، كاریگه‌ریی و كوالیتییه‌وه‌ تاقیده‌كرێته‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ستیپێكردووه‌.

پێكوته‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمێك به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندازیاری زینده‌ناس له‌ ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی پزیشكیی چین، جه‌نه‌راڵ چێن ڤێی، په‌ره‌ی پێدراوه‌ و له‌نێویدا ته‌نها ئه‌و به‌شانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ن كه‌ رێگا بۆ نه‌خۆشكه‌وتن خۆشناكه‌ن.

له‌دوای نیشاندانی ره‌زامه‌ندیی، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، تاقیكردنه‌وه‌كانی پێكوته‌كه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.