Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 14:04

بنکەی سەربازی تاجی و ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا مووشه‌ک باران کران

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی : ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی سزایان ده‌ده‌ین
کوردستان TV
100%


شه‌وی ڕابردوو حەوت مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی تاجی و ناوچه‌ی سه‌وزی بەغدا كران و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بنکەی سەربازی قائیم رادەستی ھێزە عێراقیەکان دەکاتەوە.

 شەوی رابردوو سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ باكووری به‌غدا كران و چوار مووشه‌كی دیكه‌ش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا كران. له‌وباره‌یه‌وه‌ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند كه‌ لەگەڵ وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق قسەی کردووە و رێکارەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازی قائیم بە ھێزە عێراقییەکان باسیان لێوەکراوە. 

وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاشیگه‌یاند كه‌ لە شەڕی دژ بە تێرۆریستان و بەسزاگەیاندنی ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی بەردەوام دەبن .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.