Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:22

وەزیری تەندروستیی تورکیا: یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا

ته‌مه‌نى 89 ساڵه‌
کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگه‌یاند   لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار نەخۆشێکمان گیانی لەدەستدا.

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتەکەی لێدوانێکی دا.

فەخرەددین کۆجا لەبارەی ئەو کەسەی کە بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە رایگەیاند: ئەو کەسە تەمەنی ٨٩ ساڵ بوو، ئەم ڤایرۆسەی لە کارمەندێکی چینی خۆی توشبوو.

فەخرەددین کۆجا لەبارەی کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا گوتی: بەکۆی گشتی ٩٨ نەخۆشمان ھەیە (تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ). 

وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن و گوتی: داوا لە ھەموو کەسێک دەکەم کە بە وردی پابەندی رێنماییەکان بن. پێویستە ژیانمان لە چوارچێوەی ئەم مەرجانە رێکبخەین. مانگ و نیوێک تاوەکو دوو مانگ بەرگە بگرین.

فەخرەددین کۆجا ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: ژمارەیەکی زۆری ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامیان بە پۆزەتیڤ دیاریکراوە، بە چاکبوونەوە کۆتایی دێت. لەمبارەیەوە چارەسەریی پێویست پێشکەش دەکەین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.