له كاتێكدا هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له‌نێو دیموكراته‌كان بۆ دیاریكردنی به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایەتی ئه‌مریكا كه له سێی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌رده‌وامه، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جۆ بایدن توانی له سێ ویلایه‌ت به پێش ركاربه‌ره‌كه‌ی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له بازنه‌ی ڤێرمۆنت، بێرنی ساندرێس بکەوێتەوە.
به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵیی APی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆ بایدن توانیوویه‌تی له‌سه‌دا ٦١ی ده‌نگه‌كانی دیموکراتەکانی ویلایەتی فلۆریدا به‌رێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا، بیرنی ساندرێس توانیوویه‌تی له‌سه‌دا ٢٣ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
جۆ بایدن نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٥٩ی ده‌نگه‌كانی ویلایەتی ئیلینوا و نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٤٤ی ده‌نگه‌كانی ویلایەتی ئه‌ریزۆنای به‌ده‌ست هێناوه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ-شه‌وه هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له شه‌ش ویلایه‌تی ئه‌مریكا كه یه‌كێك له‌وان ویلایەتی ئۆهایۆیه دوا خراوه كه بڕیار بوو ١٧ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.