Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 04:37

تونێلی پیرمام دەکرێتەوە

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانى  سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان  بڕیاردرابوو کە کارەکانی تونێلی پیرمام لە پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ھەر بەوشێوەیە کارەکان ئەنجامدران و پڕۆژەکە لە سبەی رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٩ تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  بەڵام بەھۆی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لەنێوان شارو شارۆچکەکان کردنەوەی تونێلەکە بەشێوەیەکی فەرمی دوادەخرێت بۆ کاتی نەھێشتنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ


ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  لەبەر بەرژەوەندی گشتی تونێلەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا و بەتایبەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتوچۆی ئەو بەڕێزانەی لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناو لیژنەکانی پارێزگاو قائیمقامیەتەکانەوە رێگەیان پێدەدرێت کە ھاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە روی تەندروستی و فریاگوزاریی خێراوە سود لەو پڕۆژەیە ببینن و خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.