Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 04:38

لە15 رۆژدا 1054 پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی ئەنجام دراوە

ته‌ندروستى سلێمانى راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بەمەبەستی ئەنجامدانی پكشنینی كۆرۆنا و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 72 كاتژمێردا لەرێكەوتی 2-3-2020 كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا كرایەوە و لە4-3 یەكەم نەخۆش لەو كلینكە بینرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەكلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا پشكنین بۆ سەرجەم هاوڵاتیان دەكرێت بەتیابەت ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ دەكرێت و لەماوەی پانزدە رۆژی رابردوودا 3207 كەس سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە و 1054 نمونە وەرگیراوە و پشكنینان بۆ كراوە.

ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ستاف و كارمەندانی كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا بەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و بێ هەستكردن بەماندوێتی رۆژانە لەكاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 12ی شەو و بەردەوام لەرۆژانی هەینی و پشووەكاندا كاردەكەن.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.