Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:29

نرخی خاوی هەر بەرمیلێکی نه‌وتی برێنت نزمترین ئاستی تۆمارکرد گه‌یشته‌ 28،3 دۆلار

تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆری بە ئابووری و بازاڕەكان گەیاندووە
کوردستان TV
100%

نرخی خاوی برێنت نزمترین ئاستی لە بازاڕەكانی جیهاندا تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە ٢٨ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كاریگەریی زۆری كردووەتە سەر دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا، جگە لەوەش زیانی زۆری بە ئابووری و بازاڕەكان گەیاندووە.

دوێنێ‌ سێشەممە سعوودیە رایگەیاندبوو كە سوورە لەسەر ئەوەی لە ماوەكانی داهاتوودا، هەناردەكردنی نەوت زیاد بكات بۆ ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كە ئەوەش هەڕەشەیە بۆسەر خستنەڕوو.

لەئێستادا سعوودیە، حەوت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكات.

لە كاتژمێر ٠٦:٥٤ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی ١،٣٦ لەسەدا دابەزینی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە ٢٨ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس بەڕێژەی ٢،٢٣ لەسەدا رووی لە دابەزینی كرد و گەیشتە ٢٦ دۆلار و ٧٢ سەنت.

بەپێی دوایین ئامار كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە لە جیهان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت هەزار و ٩٩١ كەس و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە ١٩٨ هەزار و ٩٧١ كەس كە تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٧٩٩یان چاكبوونەتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.