Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 02:47

هاوڵاتییەکی ئێرانی ڕادەستی تیمە تەندروستییەکان کرا

هاوڵاتییە ئێرانیه‌كه‌ خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو
کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركرد كە خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندبو.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویان كرده‌وه‌ كە بەمەبەستی‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاتوچۆ لەسنوری ڕاپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لەقەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە .

راشیده‌گه‌یه‌نن هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو تەمەنی 49 ساڵەو بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە ، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لەئێران‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە:
104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.

 

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.