قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: رێکخەرانی چالاکیەکەی گۆیژە سیتی لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
بەھۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی "ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی" و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبونەوەی ھاڵاتیان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی سلێمانی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبوونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوەو لە بەرامبەر پابەند نەبونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە و کەسێکیش بەو ھۆکارە دەستگیر کراوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رای گشتی رادەگەیەنێت: لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی رووی کردووەتە ھەرێمی کوردستان، ناچار دەبین لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ھەر کەس و لایەنێک بکەین کە ھۆکار بێت بۆ کۆبوەنەوەی ھاوڵاتیان و پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ، راشیدەگەیەنین لەم رووە رێکاری پێویست بەرامبەر ھەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پابەند نەبێت بەو بڕیار و رێنماییانەی کە راگەیەندراوە، قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ بن و بۆ سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.