Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 20:30

نزیکه‌ی 25 ملیۆن کەس له‌ کارەکانیان لەدەستدەدەن

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی جیهانی رایگەیاند، خەڵکێکی زۆر بەهۆی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستدەدەن و ژمارەیان بە 25 ملیۆن كرێكار دەخەمڵێندرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە ئەگەر حکوومەتەکان بەپەلە هەڵوێستوەرنەگرن و ڕێوشوێنی پێویست نەگرنەبەر، ئەوا 25 ملیۆن کار لە سەرتاسەری جیهاندا لەناودەچن.

وتەبێژی ڕێکخراوەکە بە میدیاکانی وتووە، ئەگەرچی کۆرۆنا کاریگەری بەسەر ئابووری جیهانی و کاری کرێکارانەوە دەبێت، بەڵام ئەگەر سیاسەتێکی هاریکاریی نێودەوڵەتی دروستببێت، وەک ئەوەی لە قەیرانەکانی ساڵی 2008 و 2009ـەوە دروستبوو، ئەوا کاریگەریی کۆرۆنا بەسەر بێکاریی جیهانییەوە کەمتر دەبێت.

رێکخراوی کاری جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت دروستبوونی قەیرانی ئابووری بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-19وە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین کار و بزنس پووچەڵ دەکاتەوە و بەهۆیەوە 25 ملیۆن کەس کارەکانیان لەدەستدەدەن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.