بە هۆی بەرز بوونەوەی لێلی زێی گەورە هەر سێ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە كاتژمێر 2ی ئەمشەو چوارشەمە لە سەر پێنج شەممە رادەگیرێت.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاتووه، بەروار ١٨ ی ئاداری ٢٠٢٠
دانیشتوانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی بەرز بوونەوەی لێلی زێی گەورە بۆ زیاتر لە 2000NTU بۆیە هەر سێ وێستگەکانی پالاوتنی ئاوی ئیفراز لە سەعات 2ی ئەمشەو چوارشەمە لە سەر پێنج شەممە رادەگیرێت بە شێوەیەکی کاتی.
بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەم ماوەیە تاکو ڕەوشی کەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە، دەست بەکارهێنانی ئاو بگرن، بە هیوای سەلامەتی هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.