Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 00:44

سیدەکان.. سێ هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کران

بۆ پشکنین و كەرەنتینەکردن ڕەوانەی هەولێر کران
کوردستان TV
100%

لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سنوورەکان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دەست بەسەرکردنی سەرپێچیکاران، شەوی ڕابردوو ئاسایشی سیدەکان سێ هاووڵاتی دیکەیان دەست بەسەرکرد و بۆ پشکنین و كەرەنتینەکردنیش ڕەوانەی هەولێر کران.

چەتۆ عبدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە ئەو سێ هاووڵاتیە سەرپێچیان لە ڕێنماییەکانی دوورکەوتنەوە لە سنوورەکان کردووە و چووبوونە نزیک سنووری ئێران و گومان دەکرێت تێکەڵ بە شوان جەلەبەکانی ئێرانی لەسەر سنوورەکان بووبن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدەکان گوتیشی ئەو هاووڵاتیانە خەڵکی سنووری دەشتی هێرتی دەڤەری سیدەکانن و بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیان  ڕەوانەی هەولێر کران.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا 12 هاووڵاتی لە نزیک سنوورەکانی ئێران دەست بەسەر کراون و ڕەوانەی پشکنین و لێژنەی تەندروستی کراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.