Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 14:29

پسپۆڕان نهێنی هێرشی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئاشکراکرد

توانای هێرشكردنه‌ سه‌ر خانه‌كانی هه‌یه‌ به‌ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی كۆپی خۆی
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك زانایانی چینی و ئه‌مریكی سه‌ركه‌وتووبوون له‌تێگه‌یشتن له‌شێوازی هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو به‌ COVID19 بۆ سه‌ر خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ، كه‌ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌.

زانایانی زانكۆی ویستلیكی چینی و زانكۆی ته‌كساسی ئه‌مریكی ووردبینێكی ئه‌لیكترۆنی زۆر ووردیان به‌كارهێنا بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خانه‌كانی له‌ش و بۆیان ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای هێرشكردنه‌ سه‌ر خانه‌كانی هه‌یه‌ به‌ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی كۆپی خۆی و دروستكردنی خانه‌ی نوێ كه‌ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ له‌ناوده‌بات.

زانایانی چینی و ئه‌مریكی بۆیان ده‌ركه‌وت ڤایرۆسی كۆرۆنا شێوازێكی هه‌یه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ڤایرۆسی سارس ده‌چێت كه‌له‌نێوان ساڵانی 2002 بۆ 2003 بڵاوبۆوه‌ جگه‌له‌هه‌ندێك جیاوازی له‌ترشه‌ڵۆكه‌كاندا.

پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان تێگه‌یشتن له‌پێكهاته‌ی ڤایرۆس و شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌ی و چوونه‌ نێو له‌شی خانه‌خوێ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌په‌ره‌پێدانی دژه‌ ڤاكسین.

ژێده‌ر/ ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.